14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاند كە كار لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژە تەواونەكراوەكان دەكەن.
مستەفا كازمی لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ شاری كەربەلا باشووری عێراق ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری كردەوە لەوانە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن موجتەبا.
لە میانی كردنەوەی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەدا، سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاند كە كار لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژە تەواونەكراوەكان دەكەن.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بە ئامانجی كردنەوەی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری، گەیشتبووە شاری كەربەلا.