عێراق

سۆران عومەر دەست لە ئەندامییەتی پەرلەمانی کوردستان دەکێشێتەوە

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، سۆران عومەر دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەندامییەتی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش دەکات.

Sarmand Hameed, Hawkar Yaseen  | 14.07.2020 - نوێکردنەوە : 15.07.2020
سۆران عومەر دەست لە ئەندامییەتی پەرلەمانی کوردستان دەکێشێتەوە

Arbil

هەولێر - AA

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، سۆران عومەر دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەندامییەتی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش دەکات.

سۆران عومەر لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نووسیوویەتی: "سبەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەم لە پەرلەمان پێشکەش دەکەم".

سۆران عومەر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە سبەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواس فایەق دەکات.

سۆران عومەر راشیگەیاند سبەی کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ھۆکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ رای گشتی دەخاتەڕوو.

پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی رۆژی ٧ی ئایاری رابردوو بە دەنگی ٥٧ ئەندامی پەرلەمان، پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵگرت.

دواتر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواس فایەق لە ١٤ی حوزەیران بڕیاریدا هەڵگرتنی پارێزبەندەکە هەڵبوەشێنێتەوە.

رۆژی ١٢ی تەمووز دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر یاداشتی دەستگیرکردنی سۆران عومەر دەرکرد.

بەپێی ئەو یاداشتی دەستگیرکردنەی کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر سەربە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر دەرکرابوو، دەسەڵات درابوو بە گشت ئەندامانی بەرزەفتی دادوەری و هێزەکانی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی سۆران عومەر و رادەستکردنی بە بنکەی پۆلیسی خانەقا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın