عێراق

كەركووك.. سەرۆكوەزیرانی عێراق بەدەم داواكاری منداڵێكی ئاوارەی كەمپی یەحیاوە دێت

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەدواداچوون بۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەحمەد عەزیزی نۆ ساڵ دەكات كە ئاوارەی ناحیەی عیازیەی سەر بە قەزای تەلەعفەر رۆژئاوای پارێزگای نەینەوایە و لەئێستادا لە كەمپی ئاوارەكانی یەحیاوە لە كەركووك نیشتەجێیە.

Ozhin Jola  | 19.09.2020 - نوێکردنەوە : 19.09.2020
كەركووك.. سەرۆكوەزیرانی عێراق بەدەم داواكاری منداڵێكی ئاوارەی كەمپی یەحیاوە دێت

Arbil


كەركووك ــ AA

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەدواداچوون بۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەحمەد عەزیزی نۆ ساڵ دەكات كە ئاوارەی ناحیەی عیازیەی سەر بە قەزای تەلەعفەر رۆژئاوای پارێزگای نەینەوایە و لەئێستادا لە كەمپی ئاوارەكانی یەحیاوە لە كەركووك نیشتەجێیە.

دەركەوتنی ئەحمەد عەزیزی نۆ ساڵ كەبەڕەگەز توركمانە و لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا ھانا بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی دەبات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ماوەی ھەشت مانگە ھەڕەشەی كوشتن و دەستدرێژی سێكسی لەخۆم و دایكم دەكەن كە باوكم پیاوێكی پەكەوتەو نەخۆشە , ئەحمەد لە تۆمارە ڤیدیۆیەكەدا رایگەیاندووە "ماوەی مانگێكە عومەر برای بەھۆكارێكی نادیار دەستگیر كراوە ، لەوێشەوە داوا لەسەرۆك وەزیران دەكات بەھانایەوە بچێت".

ئەم گرتە ڤیدیۆیەی ئەحمەد كاردانەوەیەكی زۆری لەتۆڕە كومەڵایەتییەكان بەدوای خۆیدا هێنا، ھەربۆیە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی كەركووكی راسپارد كەبەدەم داواكاری و كێشەكەی ئەحمەدەوە بچن .

لەسەر راسپاردەی مستەفا كازمی درەنگانێكی شەوی ھەینی فەرماندەی ئۆپۆاسێونەكانی كەركووك و فیرقەی پینجی پۆلیسی فیدڕاڵی و بەرپرسی نوسینگەی كەركووكی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و بەرپرسی ئۆفیسی كەركووكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، چوونە كەمپی ئاوارەكانی یەحیاوەی سەربەناحیەی لەیلان و لەگەڵ خانەوادەی ئەحمەد عەزیزدا كۆبوونەوە.

ئەحمەدی عەزیزی تەمەن نۆ ساڵ كە لەگرتە ڤیدیویەكەدا دەركەوتووە و ھەڕەشەی لێ دەكەن، چیرۆكەكەی بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو گیرایەوە و گوتی: "ماوەی ھەشت مانگە بەھۆی ئەو ھەڕەشانەی دەكرێتە سەرمان ژیانمان لێ شێواوە و پێمان دەڵێن دەتكوژین و دەستدرێژی دەكەینە سەر خۆت و دایكت، ھەموو ئەو ھەڕەشانەیش لەڕێگەی تەلەفۆن و نامەی تۆڕە كومەڵایەتییەكانەوە لێمان دەكرێت".

گوتیشی: "ماوەی یەك مانگە عومەری برام كە تەمەنی٢١ ساڵە بەھۆكارێكی نادیار دەستگیركراوە".

لای خۆیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك، فەریق روكن سەعەد حەربییە بەمیدیاكانی رایگەیاند كە لەسەر داوای سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی ھاتوون تا بەدواداچوون لە رووداوی ھەڕشەكردن لەئەحمەد و دەستگیركردنی عومەری برای بكەن و گوتی: "لێكۆڵینەوەی ورد دەكەین بۆ گەیشتن بەو كەسانەی كە ھەرەشە لەم خێزانە دەكەن".

سەعەد حەربیيە راشیگەیاند كە پاراستنی ئاسایشی ھاووڵاتیيان ئەركی سەرشانی ئەوانە و رێگەیش نادەن ھیچ كەسێك ستەمی لێ بكرێت .

لەسەر ھەمان كەیس بەڕێوبەری نووسینگەی كەركووكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، عەمار سەباح بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی رایگەیاند "ئاسایشی كەمپی یەحیاوە بەتەواوی پارێزراوە و ھیچ كەس ناتوانێت سنووری كەمپەكە ببەزێنێت لەگەڵ ئەوەیشدا ھەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ پاراستنی دانیشتووانی كەمپەكان و بەدواداچوونیش لەسەر رووداوی ھەڕشەكردن لەدانیشتوویەكی كەمپەكە دەكەین، كەلەسەر راسپاردەی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و سەرۆكوەزیران بەدەم كێشەكەیانەوە دەچین".

كەمپی ئاوارەكانی یەحیاوە، ھاوڵاتیيانی توركمانی ناحیەی تەلەعفەری پارێزگای نەینەوا تیادا نیشتەجێن كە پاش داگیركردنی ناحیەكە لەساڵی٢٠١٤ لەلایەن چەكدارانی داعشەوە , دانیشتوانەكەی ئاوارەی پارێزگای كەركووك بوون.

كەمپی یەحیاوە دەكەوێتە ناحیەی لەیلان و نزیكەی ١٥ كیڵۆمەتر لە سەنتەری شاری كەركووكەوە دوورە و لەئێستادا ١٩٠٦ كەس كەبەسەر ٣٤٩ خێزاندا دابەشبوون لەو كەمپەدا نیشتەجێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın