Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
سوپای عێراق، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی بە ئامانجی پاكسازكردنی هەشت ناوچەی سنووری پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی عێراق لە تیرۆریستانی داعش راگەیاند.
لەمبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە بە ئامانجی پتەوتركردنی رەوشی ئەمنی و سەقامگیری و راوەدوونانی تیرۆریستانی عێراق، هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، ئۆپەراسیۆنێكیان لە هەشت ناوچەی سنووری پارێزگای دیالە دەست پێكردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە دەستی پێكراوە لە دەورووبەری رووباری دیالە و هەروەها گوند و ناوچەكانی دكات، ربع حەبیب، موللا تەیب، كبیە، شیرك، تەل مەنجەل، قایە، عەلی سباهی و شێخ جەراد ئەنجام دەدرێت.