Ali Mukarrem Garip
04 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2019
كه‌ركووك - AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كه پێشتر له لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه له كه‌ركووك چێنرابوو، كه‌سێك کوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، عه‌لی كه‌مال له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی له‌وه كرد، بۆمبێك كه له‌سه‌ر پردێك له نێوان شارۆچكه‌ی دوبز و ناحیه‌ی زاب باشووری شاره‌كه چێنرابوو، ته‌قیوه‌ته‌وه.
عەلی كه‌مال باسی له‌وه كرد كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه كه‌سێكی مه‌ده‌نی کوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧، به‌رپرسانی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراق كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی وڵاته‌كه‌یان له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش راگه‌یاند، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شانه نوستووه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ناو به ناو كرده‌ی تیرۆریستیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله.