Abdullah Abdulmanaf Shukur
04 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٨٥٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٦ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٩٠٩ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٥٦٠ ھەزار و ٦٢٢ کەس و لەو ژمارەیەش ١٢ ھەزار و ٣٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.