Baghdad
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (19 - COVID)، بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٧٨٦ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٤٢ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە کە ھەر لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٦٤٦ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٥٣٣ ھەزار و ٥٥٥ کەس و لەو ژمارەیەش ١١ ھەزار و ٩٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٦٣ ھەزار و ٤٠ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.