Muhammed Ali Kamal,Zana Natık Kerem
20 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق بڕیاریدا بە گرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، سهرلهنوێ مزگەوتەكان و پارك و شاری یارییەكان بكرێنەوە كە لە مانگی ئاداری رابردووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە، داخرابوون.
كەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییە بڵاویكردەوە، لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق ژمارەیەك بڕیاری سەبارەت بە كردنەوەی مزگەوتەكان و پارك و شاری یارییەكان لە عێراق دەركردووە.
ئاماژە بەوەدراوە كە لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق بڕیاریداوە كە رێگه به سەردانیكردنی هاووڵاتی هیچ وڵاتێكی جیهان بۆ عێراق نادرێت و هەروەها بەگرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی و دوورهپەرێزیی كۆمەڵایەتی، سهرلهنوێ مزگەوتەكان بەڕووی نوێژخوێناندا بكرێتەوە.
لیژنەكه بڕیاریشیداوه، هەر لەچواچێوەی بەگرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی و دووپەرێزی كۆمەڵایەتی، سهرلهنوێ پارك و شاری یارییەكان بكرێنەوە.
راشیگەیاندووە، عێراق بەردەوامە لە هاوبهشیی لەگەڵ چین و ئیمارات بۆ پەرەپێدان به پێكوتەكەی چین دژبە كۆرۆنا بۆ ئەوەی سوودی لێ ببیندرێت.