Yunus Keleş
19 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2020
مووسڵ - AA
كۆنسوڵى توركيا لە مووسڵ، محەمەد كوچوكساكاڵڵى ئاشكرایكرد، كارەكان بۆ دووبارە كردنەوەى كۆنسۆڵخانەى توركيا لە موسڵ كە بە هۆى كۆنترۆڵكردنى شارەكەوە لەلايەن رێكخراوى تيرۆريستى داعشەوە داخرابوو، گەيشتووەتە قۆناغی كۆتایی.
كوچوكساكاڵڵى لە دواى سەردانی بۆ ناوهندهكه، لێدوانی بۆ رۆژنامهوانان دا و ئاماژهی بهوهكرد، كردنەوەى ناوەندى پێدانى ڤيزەى توركيا لە مووسڵ خزمەتێكى گرنگە بۆ خەڵكى شارەكە و چۆنێتى وەرگرتنى ڤيزەشى روونكردەوە و رایگهیاند:
"وەرگرتنى ڤيزەى توركيا ئاسانە. پێش ئەوەى سەردانى ناوەندەكە بكەن، بە تەلەفۆن پەيوەندیى بە ناوەندى پەيوەندييەكانى ناوەندەكە بكەن و كاتى سەردانكردن وەربگرن، زانياریى لەسەر ئەو بەڵگەنامه پێويستانە وەربگرن كە بۆ گەشتەكەتان دیارییكراوه. لە كاتى سەردانكردنيشدا ئامانجى گەشتەكەتان، جا چ گەشتيارى، چارەسەر، كار و بازرگانى يان خوێندن بێت، روونبكەنەوە. ڤيزە بۆ ماوەى ساڵێكە، هەربۆيە سەردانكردن بۆ وەرگرتنى ڤيزە مەخەنە كۆتايى كارەكانتان".
- "كرانەوەمان بە رووى مووسڵ-دا دەستپێكردووە"
كۆنسوڵى توركيا لە مووسڵ زانيارى لەسەر دووبارە كردنەوەى كۆنسوڵخانەى توركيا لە مووسڵ كە لە دواى هاتنى داعش لە ساڵى ٢٠١٤ داخراوە، دا و رایگهیاند:
"كارەكانمان بۆ دووبارە خستنەوەكارى كۆنسوڵخانەكەمان بەردەوامە. ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ وەك هەموو جيهان لێرەش كارەكانى خاو كردووەتەوە. بۆ كۆنسۆڵخانە باڵەخانەمان بە كرێ گرتووه. پرۆژەى نۆژەنكردنەوە و ئاسايشمان ئامادە كرد. ئەم كارانە گەيشتووەتە قۆناغی كۆتایی. سهرلهنوێ رێگاكانى نێوان وڵاتەكەمان و مووسڵ دەكەينەوە. لە ئێستادا وەقفى مەعاريفى توركيا يەكەم هەنگاوى ناوە. دوابەدواى ئەوان دامەزراوەى فەرمیى وەكو TİKA، نوێنەرايەتى بازرگانى و مانگى سوور دێن. كەرتى تايبەت و وەبەرهێنەران بەم رێگايەدا دێن. بۆ دووبارە بنیاتنانهوهی مووسڵ، لە دامەزراوە و كەرتە فەرمى و تايبەتييەكانى توركياوە پاڵپشتى دەكرێن. ئەمە بەرپرسيارێتييەكى مێژووييە. كۆمەڵێك كرانەوەمان بەرووى مووسڵ دەستپێكردووە. لەو بڕوايەدام لە قۆناغى داهاتوودا خێراتر دەبێت".
كۆنسوڵى توركيا لە مووسڵ لە كاتى كۆبوونهوه لەگەڵ بەرپرسە خۆجێييەكاندا، زانيارى لەسەر چالاكييەكانى رێكخراوى تيرۆريستى پەكەكە لە مووسڵ و بەتايبەت لە شەنگال پێدان و ئاشكرایكرد، توركيا عێراقى وەكو وڵاتێكى سەربەخۆ و خاوەن سەروەریى ناسيوە و رێز لە سەروەرى عێراق دەگرێت چالاكييەكانى بەڵام رێكخراوى تيرۆريستیى پەكەكە لە شەنگال تەنها زيان بە توركيا ناگهیهنێت بەڵكو زيان بە عێراق و خەڵكى مووسڵیش دهگهیهنێت.
هەروەها سەردانى بەڕێوەبەرايەتى پەروەردەى مووسڵ و نەخۆشخانەی فێركاریی زانكۆى مووسڵیشی كرد و زانيارى لە كاربهدهستانیان وەرگرت.