Sarmand Hameed
25 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2020
هەولێر - AA
هێزە ئەمنییەکانی عێراق سێ ئۆتۆمبێلی داعشیان تێکشکاند و چەند پێگەیەکی رێکخراوەکەیشیان لە بیابانەکانی روتبە لە پارێزگای ئەنبار، خاپوورکرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە سوپای عێراق، هێزێکی کۆماندۆ چەند پێگەیەکی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە بیابانەکانی روتبە خاپوورکردووه.
ههروهها لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی و کەلوپەل و پێداویستی تیرۆریستاندا.
ههر بەپێی راگەیەنراوهکە، ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئۆپەراسیۆنێكی دیکەی هێزەکانی کۆماندۆ دێت کە به پشتیوانیی ئاسمانیی بۆسەر سێ ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان ئەنجامیاندا و لە ئاکامدا هەر سێ ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێنرا.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کە دۆشکەیەکی جۆری ١٤،٥ ملمی لەسەر بووە، بە ئاراستەی فڕۆکەکان تەقەی کردووە و بەوهۆیە یەکێک لە فڕۆکەکان بە سووکی کراوەتە ئامانج.
ئەوەش روونکراوەتەوە، دوای ئۆپەراسیۆنەکە هەردوو فڕۆکەکە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە ئەو بنکەیەی کە لێی فڕیبوون.