عێراق

عێراق.. مستەفا کازمی داوایەک ئاراستەی هێزە ئەمنیەکان دەکات

- سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای لە هێزە ئەمنیەکان کرد کە گرتنەبەری رێوشوێنەکانی تایبەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ توندتر بکەن.

Zana Natık Kerem  | 25.05.2020 - نوێکردنەوە : 25.05.2020
عێراق.. مستەفا کازمی داوایەک ئاراستەی هێزە ئەمنیەکان دەکات

بەغدا - AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای لە هێزە ئەمنیەکان کرد کە گرتنەبەری رێوشوێنەکانی تایبەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ توندتر بکەن.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی بە یاوەری وەزیری تەندروستی، حەسەن تەمیمی سەردانی شاری پزیشکی لە شاری بەغدا کردووە و لەمیانیدا لەگەڵ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کۆبووەتەوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، بەدواداچوونی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەکردنی هاتوچۆ کردووە.

باس لەوەشکراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە هاووڵاتییان کراوە زیاتر پابەندبن بە رێنماکانی خۆپارێزی و هەروەها داواشی لە هێزە ئەمنییەکان کراوە، گرتنەبەری رێوشوێنەکانی تایبەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ توندتر بکەن.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın