Zana Natık Kerem
29 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2020
بەغدا ـ AA
لە كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، مستەفا كازمی لەگەڵ سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، عەبدولغەنی ئەسەدی و سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، فەریق روكن عەبدولوەهاب ساعدی جەخت لەسەر دابینكردنی ئاسایش بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران كراوە.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە كە مستەفا كازمی لەگەڵ سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی، عەبدولغەنی ئەسەدی و سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر، فەریق روكن عەبدولوەهاب ساعدی كۆبووەتەوە.
بەپێی راگەیاندراوەكە سەرەتا لە كۆبوونەوەكەدا، رەوشی ئەمنی تاوتوێكراوە و لەوبارەوەیەوە داواكراوە كە هەوڵی زیاتر بە ئامانجی پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لەگەڵ ئەو كەسانەی كە تاوانی رفاندنی و كوشتن ئەنجام دەدەن بخرێتەگەڕ.
لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەیش دراوە كە هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئەو خۆپیشاندانانەی كە لە ژمارەیەك شار و شارۆچكەی عێراق ئەنجام دەدرێن خراوەتە بەر باس و لای خۆیەوە سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، مستەفا كازمی جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت هێزە ئەمنییەكان لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا، ئاسایش بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران دابین بكەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە، لە میانی كۆبوونەوەكەدا، مستەفا كازمی داوایكردووە كە توندوتیژی لە خۆپیشاندانەكانەدا بەكارنەهێندرێت و داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانیش جێبەجێ بكرێت.