Arif Yusuf
05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، فایەق زێدان، لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەمنی وڵاتەکەی كۆبووەوە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك بەرپرسی باڵای ئەمنی ئاماد بوون لەنێویاندا وەزیری بەرگری، نەجاح شممەری و وەزیری ناوخۆ، یاسین یاسری و جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندس.
ئاماژە بەوەشکراوە کە هەر یەک لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، فایەق زێدان لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادە بوون.
زانیاری زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە نەخراوەتەڕوو.