Zana Natık Kerem
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول رایگەیاند كە لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، مستەفا كازمی، لیوا عەباس ناجی وەك فەرماندەی نوێی پۆلیسی پارێزگای بەسرە دەست نیشان كراوە.
لیوا یەحیا رەسول لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردەوە كە لەسەر فەرمانی مستەفا كازمی، وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی، لیوا عەباس ناجی وەك فەرماندەی نوێی پۆلیسی پارێزگای بەسرە، دەست نیشان كردووە.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول ئاماژەی بەوەیش داوە كە لیوا عەباس ناجی لە شوێنی فەریق رەشید فلیح وەك فەرماندەی نوێی پۆلیسی پارێزگای بەسرە دەست نیشان كراوە.
یەحیا رەسول راشیگەیاندووە كە هەر لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، مستەفا كازمی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانیی لە بەسرە لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە.
مستەفا كازمی كە لە حەوتی ئایاری رابردوو بوو بە سەرۆكوەزیرانی عێراق، تا ئێستا چەندین گۆڕانكاری لە پۆستە ئیداریی، ئەمنیی و سەربازییەكاندا كردووە.