Zana Natık Kerem
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٥٩٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٥١ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٩٧٩ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٤٨٢ ھەزار و ٢٩٦ کەس و لەو ژمارەیەش ١١ ھەزار و ٦٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠٨ ھەزار و ٧٥٦ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.