Sarmand Hameed
15 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، سێ مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەتەخوارەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، سێ مووشەکی جۆری کاتیوشا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتەخوارەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کە کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە مووشەکەکان لە ناوچەی رەزوانییە باشووری بەغداوە ئاراستەکراون.
لە راگەیەنراوەکە هیچ وردەکارییەکی دیکە لەمبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
لەلای خۆیەوە، ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، نەقیب حاتەم جابری لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، ئامانج لە ئاراستەکردنی ئەو مووشەکانە کردنە ئامانجی ئەو بنکە سەربازییەیە کە لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدایە و سەرباز و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی تیایدا جێگیرکراون.