Zana Natık Kerem
18 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
بە فەرمانی سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح ھەریەک لە نەجەم ئەحمەد عەبدوڵڵا، کازم عەباس حەبیب و حەسەن فوئاد نەعیم وەک جێگری سەرۆکی دادگای تێھەڵچوونەوەی فیدرالی دەستنیشانکران.
بەپێی فەرمانێکی کۆماریی کە لە لایەن بەرھەم ئەحمەد ساڵح-ەوە دەرکراوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە، پشت بەستن بە بەندی حەوت لە ماددەی ٧٣ی دەستوور و بڕگەی چوار لە یاسای رێکخستنی دادوەریی ژمارە ٢٦٠ بۆ ساڵی ١٩٧٩ی ھەموارکراو، بەپێی ئەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی پێشنیازی کردبوو، ھەریەک لە نەجەم ئەحمەد عەبدوڵڵا، کازم عەباس حەبیب و حەسەن فوئاد نەعیم وەک جێگری سەرۆکی دادگای تێھەڵچوونەوەی فیدرالی دەستنیشانکران.
باس لەوەشکراوە کە پێویستە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئەم فەرمانە جێبەجێ بکات و ھاتووە: "ئەم فەرمانە دوای بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە".