عێراق.. سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج تیرۆریست
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: "سزای لەسێدەرەدان بۆ پێنج تیرۆریست بەتۆمەتی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی، دەرکراوە".
Arbil
ھەولێر ــ AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە سزای لەسێدەرەدان بۆ پێنج تیرۆریست بەتۆمەتی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی، دەرکراوە.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دادگای تاوانەکانی کەرخ بەپێی یاسایی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سزای لەسێدارەدانی بۆ گەورە تیرۆریستێکی داعش کە بەشداری لە کۆمەڵکوژییەکەی ئەلبونمر کردووە و بەھۆیەوە ١٧ کەس کوژراون، دەرکردووە و ھاتووە:
"گەورە تیرۆریستەکە لە تەمووزی ساڵی ٢٠١٣ لە گرتووخانەی ئەبو غرێب ھەڵاتبوو و دواتر لە ساڵی ٢٠١٤دا پەیوەندیی بە داعشەوە کردبوو، دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکان، بە پاسپۆرتی ساختە بۆ دەرەوە ھەڵاتبوو، دواجار لەلایەن دەسەڵاتدارانی میسرەوە دەستگیرکرابوو و بەپێی ھاوکاریی ئەمنی و ھەواڵگریی نێوان ھەردوو وڵات، رادەستی دەسەڵاتدارنی عێراق کرابوویەوە".
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوە کە ھەروەھا دادگای تاوانەکانی سەڵاحەددین، بەپێی یاسایی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سزای لەسێدارەدانی بۆ چوار تیرۆریست بەتۆمەتی بەشداریکردن لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری تکریت سەنتەری پارێزگای نەینەوا دەرکردووە.
لە راگەیەنراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ماوەکانی رابردوودا، ئەو چوار تیرۆریستە بەشدارییان لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری تکریت-دا کردووە لە کە بەھۆیەوە کەسێکی مەدەنیی کوژراو و فەرماندەیەکی باڵای ئەمنی لەگەڵ ٣٣ کارمەندی ئەمنی برینداربوون.