Sarmand Hameed
01 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2020
عێراق - AA
سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق رایگەیاند، دوو مووشەک لە بنکەیەکی سەربازیی کە هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق تیایدا جێگیرکراون، کەوتەخوارەوە.
سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، دوو مووشەکی کاتیوشا لە لایەن کەسانێکی نەناسراو ئاراستەی بنکەی سەربازیی سەدیق کراوە لە پارێزگای سەڵاحەددین کراوە.
سەرچاوەکە ئەوەیشی راگەیاند، بەپێی زانیارییە بەراییەکان، کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان هیچ زیانێکی گیانی بەدوای خۆێدا نەهێناوە.
بەپێی سەرچاوەکە، بنکە سەربازییەکە سەربازانی سوپای ئەمریکا و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش تیایدا جێگیرکراون.
تا ئێستا دەسەڵاتدارییەتییە عێراقییەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.