Sarmand Hameed
01 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2020
هەولێر - AA
سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی رایگەیاند، کێشەی مووچەی هەرێم چاره‌سه‌ر كراوه و مووچه‌كه دێت، و گوتی: "داخستنی دەروازە سنوورییەکان بۆ رێکخستنی کاروبارەکان و بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".
مه‌سرور بارزانی کە بە سەردانێکی فەرمی لە ئوردن-ه، لە میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی له عه‌ممان رایگه‌یاند، "په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ومان له‌گه‌ڵ ئوردن هه‌یه و پێمان وایه ده‌توانین هاوبه‌شی باش بین بۆ پێشخستنی كه‌رتی ئابووری و بازرگانی، و له شه‌ڕی دژی داعش ئوردن وڵاتێك بووه هاوكاری كردووین و ئه‌م سه‌ردانه‌ش بۆ سوپاسكردنی ئوردن و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانمان بووه".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق گوتی: "ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە کوردستان قەوارەیەکی دەستووریی هەیە و بەشێکی حکوومەتێکی فیدڕاڵییە و ئەم قەوارە دەستوورییە دەبێ ڕێزی لێ بگیرێت، بۆ پێکهێنانی حکوومەتیش یەکێک لەو بابەتانەی کە ئێمە بەردەوام جەختمان لێکردووەتەوە ئەوەیە کە حکوومەتی داهاتووی عێراق دەبێ رێز لەو قەوارەیە سیاسییە بگرێت، ئەمە بنەمایە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا".
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گوتی: "له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق قسه‌مان كردووه، دیاره به‌ڕێوبه‌رێكی گشتی نه‌یویستووه واژوو له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیر بكات و پێی وابووه ده‌توانێت ناردنی مووچه بۆ هه‌رێمی كوردستان رابگرێت و ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر كراوه و مووچه‌كه دێت. هیوادارم ئه‌و مووچانه به زووترین كات بگات بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌ست به‌دابه‌شكردنی بكات".
مه‌سرور بارزانی لەبارەی داخستنی دەروازە سنوورییەکانەوە رایگەیاند: "داخستنی دەروازە سنوورییەکان بۆ رێکخستنی کاروبارەکان و بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".
سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "دەنگۆی ئەوە هەبوو کە حکوومەتی تورکیا دەروازەی ئیبراهیم خەلیلی داخستووە، لەدوای پەیوەندی کردن، ئەوان ئامادەییان دەربڕیووە کە رێکخستنی جوڵەی بازرگانیی لەو دەروازەیە بکرێت".
مەسرور بارزانی راشیگەیاند، "بەردەوام دەبین لەوەی کە بتوانین لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە هێڵی بازرگانی کراوە بێت، بەڵام بەشێوەیەکی رێکخراو کە لەژێر کۆنتڕۆڵ‌دا بێت و مەترسی تەندروستی لێنەکەوێتەوە".
سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له باره‌ی پەتای كۆرۆناوه گوتی: "واقیعی نییه ئێمه چاوه‌ڕێ نه‌بین ئه‌و ڤایرۆسه ناگاته هه‌رێمی كوردستان. رێكاری پێویست گیراونه‌ته به‌ر و خۆپاراستن باشترین رێكاره بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه".
مه‌سرور بارزانی داوایشی کرد هاووڵاتییانی هەرێمی خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتە پەیوەندارەکان بن.