19 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2019
سەڵاحەدين - AA
لەسەر رێگاى سەرەكى لە پارێزگارى سەڵاحەدين باکووری عێراق، رێكخراوى تيرۆريستى داعش تەقەى لە چەند بارهەڵگرێك كرد و لە ئاكامدا سێ كەس گيانيان لەدەستدا.
سەرۆكى ليژنەى ئاسايش لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سەڵاحەدين، مەهدى تەقى لە لێدوانێكيدا بۆ ئاژانسى ئەنادۆڵو گوتى: "تيرۆريستانى داعش لەسەر رێگاى گشتى شارۆچكەى بێجى لە پارێزگاى سەلاحەددين تەقەيان لە چەند بارهەڵگرێك كردووە."
تەقى، رايگەياند لە هێرشەكەدا چەى سووك بەكارهێنراوە و شۆفيرى هەر سێ بارهەڵگرەكە گيانيان لەدەستداوە.
گوتىشی لە پاش هێرشەكە هێزە ئەمنييەكانى عێراق ئۆپەراسيۆنێكيان بۆ سەر ناوچەكە دەستپێكرد.
- داعش بەردەوامە لەسەر هێرشەكانى لە ناوچە گوندەوارەكان
رۆژی ١٠کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕێکی سەخت دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تەواوی ئەو رووبەرەیان کۆنتڕۆڵکردەوە کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق هەژمار دەکرا کە داعش لە هاوینی ٢٠١٤ کۆنتڕۆڵی کردبوو.
وێڕای ئەوەى هێزەكانى عێراق داعشيان لە ناوچەكان دەركردووە و شارەكانيان ئازادكرد بەڵام شانە نووستووەکانی رێكخراوەكە تاكو ئێستا بەردەوامن لە سەر هێرشەكانيان لە گوندەوارەكانى پارێزگاكانى كەركووک، مووسڵ، سەڵاحەدين، ئەنبار.