عێراق

عێراق.. داخستنی رێگەی دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ ئێران

- خۆپێشاندەرانی پارێزگای واست باشووری عێراق، رێگەی دەروازەیەکی سنوورییان لەگەڵ ئێران داخست و لە لایەکی دیکەوە راگەیەندرا کە هێزەکانی پۆلیسی بە زەبری هێز بڵاوەیان بە خۆپیشانداندەرانی ناوەڕاستی بەسرە کردووە.

Aref Yousef  | 20.01.2020 - نوێکردنەوە : 21.01.2020
عێراق.. داخستنی رێگەی دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ ئێران

Iraq

عێراق - AA

خۆپێشاندەرانی پارێزگای واست باشووری عێراق، رێگەی دەروازەیەکی سنوورییان لەگەڵ ئێران داخست و لە لایەکی دیکەوە راگەیەندرا کە هێزەکانی پۆلیسی بە زەبری هێز بڵاوەیان بە خۆپیشانداندەرانی ناوەڕاستی بەسرە کردووە.

لەوبارەوە ئەفسەر لە پۆلیسی واست، ملازم تەریف شەعلان لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە دەیان خۆپیشاندەر رێگەی نێوان شاری کوت و قەزای بەدرە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگاکەیان داخستووە.

تەریف شەعلان ئاماژەی بەوەکرد، ئەو رێگایە کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراوە دەچێت بۆ دەروازەی زرباتییە سنووری عێراق لەگەڵ ئێران کە بەهۆیەوە هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل لە دەروازەکە وەستاوە.

ناوبراو باسی لەوەیشکرد کە هاوکات خۆپیشاندەران رێگەی نێوان پارێزگای واست و بەغدا-یان داخستووە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەسرە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە هێزەکانیان بە زەبری هێز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەرانی ناوەڕاستی بەسرە کردووە.

سەرچاوەکە گوتی: "خۆپیشاندەران لە بەردەم فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە ناوەڕاستی شارەکە گردبوونەوە و داوایان کرد ئەو خۆپیشاندەرانە ئازاد بکرێن کە لەمیانی چەند رۆژی رابردوودا دەستگیرکراون".

بەگوتەی سەرچاوەکە هێزەکانی پۆلیس بە زەبری هێز و بەکار‌هێنانی گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کردووە.

ئەمە پێشهاتانەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ خۆپیشاندەرانی عێراق بەر لە کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتەی کە بەئامانجی دەستنیشانکردنی کەسێکی سەربەخۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت پێشکەش بە حکوومەتی کاربەڕێکەر و پارتە دەسەڵاتدارەکانیان کردووە، ئاستی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان دژبە حکوومەت فراوانتر کرد.

خۆپیشاندەران تا ئەمڕۆ دووشەممە مۆڵەتیان داوە بە حکوومەتی کاربەڕێکەر و پارتە دەسەڵاتدارەکان تا کەسێکی سەربەخۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت دەست نیشان بکەن، هەروەها بکوژانی چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان سزا بدەن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın