Haydar Karaalp
28 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2019
بەغدا - AA
ژمارەى قوربانيانى خۆپيشاندانەكانى شارى نەجەف باشوورى عێراق لە دژى حكوومەت كە بەدەست هێزە ئەمنييەكانەوە تەقەيان لێكرابوو گەيشتنە ١٠ كوژراو و سەرووى ١٠٠ بريندار.
هێزە ئەمنييەكان بۆ بڵاوەپێكردنى خۆپيشاندەران كە لە نزيك كۆمەڵگەى مەزارى محەمەد باقر حەكيم كۆببونەوە گازى فرمێسكڕێژ و تەقەى رووبەروويان بەكارهێنا.
سەرچاوەكان لە نەخۆشخانەوە رايانگەياند لە ئەنجامى رووداوەكاندا ١٠ كەس کوژران و نزيكەى ١٠٠ی دیکە برينداربوون.
لە پاش رووداوەكان فەرماندەیى ئۆپەراسيۆنەكانى نەجەف بڕيارى قەدەغەى هاتوچۆى لە شارەكە راگەياند.