02 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2020
بەغدا- AA
فەرمانگەی تەندروستیی كەرخ لە بەغدا، تۆماركردنی ١١ حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی، راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوێكی فەرمانگەی تەندروستیی كەرخ، ١١ كەسی دیكە لە بەغدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
فەرمانگەی تەندروستیی كەرخ راشیگەیاندووە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەغدا، گەیشتووەتە ١٢١ كەس كە حەوتیان گیانیانلەدەستداوە و ٦٤ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ شەش حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر و ١٧ حاڵەتی دیكەیش لە پارێزگای بەسرە تۆماركران.