Sarmand Hameed
12 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2020
بەغدا - AA
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی رایگەیاند، بە مووشەکی جۆری کاتێویشا هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا پایتەختی عێراق.
ئەم هێرشە دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە هێرشێکی بۆمبێژکراو کە کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکای لە ناوچەی تاجی باکووری بەغدا کردە ئامانج.
ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، ئەحمەد خەلەف لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێوارەی ئەمڕۆ بە مووشەکی جۆری کاتیوشا هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوز و مووشەکەکە لە دەوروبەری یەکێک لە دەروازەکانی ناوچەکە کەوتەخوارەوە".
ئەحمەد خەلەف راشیگەیاند "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە".
تا ئێستا هیچ راگەیەنراوێک لەلایەن لایەنە ئەمنییەکانی عێراق لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.