Arif Yusuf
08 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2019
بەغدا ــ AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند، دوو هەزراو ٦٢٦ خۆپیشاندەر ئازادكراون كە لەمیانی خۆپیشاندانەكانی دژبە حكوومەت و پارتە دەسەڵاتدارەكاندا دەستگیركراوبوون.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە "بەپێی دەستەكانی تایبەت بە وردبینی بە پرسەكانی خۆپیشاندنەكان، تا ئێستا دوو هەزار ٦٢٦ خۆپیشاندەر ئازاد كراون كە لەمیانی خۆپیشاندانەكانی دژبە حكوومەت و پارتە دەسەڵاتدارەكاندا دەستگیركرابوون".
بەپێی راگەیەندراوەكە هێشتا ١٨١ خۆپیشاندەری دیكە كە لەمیانی خۆپیشاندانەكاندا دەستگیركراون، ئازاد نەكراون و لەئێستادا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت لەبارەی ئەو تاوانانەی كە بەپێی یاسا ئاراستەیان كراوە.
پشتبەستن بە ئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لە دەستپێكی خۆپیشاندانەكان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی دیكەی عێراق كە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە تا ئێستا بەردەوامە، نزیكەی ٤٨٥ كەس كوژراون و ١٧ هەزاری دیكە لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.