18 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٦٣ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٨٣ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەكه، گیانیان لەدەستداوە. ئەمەش بەبەرزترین ژمارهی قوربانی رۆژانە له سهرهتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە هەژمار دەکرێت کە بەرزترین ژمارەی تووشبووان هەزار و ٥٥٤ تووشبوو بوو لەگەڵ ٦١ حاڵەتی گیانلەدەستدان کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو تۆمارکرابوو.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ٢٥ هەزار و ٧١٧ كهس، لەنێویاندا ٨٥٦ گیانلەدەستدان هەبووە و ١١ هەزار و ٣٣٠ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.