عێراق

شاندی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدایە

شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی سوپاسالار، فەریق جەمال ئیمینکی گەیشتە بەغدا.

Hussein Yaseen  | 02.07.2020 - نوێکردنەوە : 02.07.2020
شاندی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدایە

Arbil

هەولێر - AA

شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی سوپاسالار، فەریق جەمال ئیمینکی گەیشتە بەغدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی سوپاسالار، فەریق جەمال ئیمنێکی و بە یاوەری جێگری سوپاسالار، لیوا قارەمان کەمال و چەندین بەرپرسێکی دیکەی سەربازیی گەیشتە بەغدا.

بڕیار وایە شاندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سوپاسالاری عێراق، فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا کۆببێتەوە.

و بەپێی زانیارییەکان شاندەکە لە کۆبوونەوەکە لەگەڵ سوپای عێراقدا، بارودۆخی ئەمنیی و سەربازیی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکەن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın