Sarmand Hameed
25 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رۆژی یەکشەممە سەردانی تاران دەکات.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، بریارە سبەی رۆژی یەکشەممە، محەمەد حەلبوسی بە یاوەری شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی تاران پایتەختی ئێران بکات.
لە راگەیەدراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئێران، محەمەد باقر قالیباف ئەنجام دەدرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانەکەیدا چاوی دەکەوێت بە سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە.
ئەم سەردانەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی بۆ تاران لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی شەممە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێی وڵاتەکە ئەنجام بدرێت.