تاران
مەھدی فەریحیک سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەو ئاسمانگەڕی ئێران ئاشکرای کرد: حەفتەی داهاتوو لەرێی موشەکەوە ئەپۆڵۆی (کاڤۆشگێر-٧) رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەن.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی IRNA فەریحی رایگەیاندووە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە گەردوونیەکانیان، تائێستا شەش کەشتی ئەپۆڵۆیان رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە و حەفتەی داھاتوو حەوتەمین ئەپۆلۆ دەنێرنە ئاسمان.
ئەم مانگە ئێران دواھەمین کەشتی بەناوی (ئۆنجو) بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی بۆ شایی ئاسمان کرد. ئەو وڵاتە بە تەمایە تا ساڵی ٢٠٢٠ کەشتیوان بۆ بۆشایی ئاسمان رەوانە بکا.