Turgut Alp Boyraz
10 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2021
تاران - AA
تەقینەوەیەکی گەورە لە باکووری شاری تاران پایتەختی ئێران روویدا.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی فارس-ی نیمچە فەرمی، گوتەبێژی یەکەی ئاگرکوژێنەوە رایگەیاندووە کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و رزگارکردن بەرەو شوێنی تەقینەوەکە گواستراونەتەوە.
لە ھەواڵەکەدا، ھیچ زانیارییەک لەبارەی ھۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە و تاکو ئێستاش ھیچ بەرپرسێکی ئێران لێدوانی فەرمی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.