Omid Shamizikhelejan
24 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2022
ئیستانبوڵ - AA
فڕۆکەیەکی جەنگیی سوپای ئێران لە میانی مەشق و راهێناندا لە پارێزگای ئەسفەهان ناوەڕاستی ئەو وڵاتە کەوتە خوارەوە.
بەگوتەی یاریدەدەری سیاسیی، ئەمنیی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری ئیسفەهان، محەمەد رەزا نساری فڕۆکەیەکی جەنگیی لە جۆری F7 لە میانی مەشق و راهێناندا لە شاری نائین رۆژهەڵاتی پارێزگاکە کەوتووەتە خوارەوە.
بەگوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە لە ئەنجامی رووداوەکەدا، فڕۆکەوان و یاریدەدەرەکەی گیانیان لە دەستداوە.
محەمەد رەزا نساری روونیشی کردووەتەوە کە رووداوەکە کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەکەی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئێران لە کاتێکدا روویداوە کە فڕۆکەکە سەرقاڵی مەشق و راهێنان بووە.
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەستی پێ کردووە.