Sarmand Hameed
12 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2023
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومی گەیشتە پارێزگای نەینەوا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سوودانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومی گەیشتە پارێزگای نەینەوا.
لە راگەیەندراوەکە هیچ وردەکارییەک لەبارەی ئەجێندای سەردانەکەی سوودانی بۆ نەینەوا نەخراوەتەڕوو
دوێنێ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەمەبەستی بەشدارییکردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە دەڤەری بارزان، گەیشتە هەولێر.