Zana Natık Kerem
06 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
بە فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی رۆژی ھەینیی بەغدا پێکھێنرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەیی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی لیژنەیەکی باڵای بەئەنداميیەتی حەشدی شەعبی پێکھێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی دوێنێ ھەینیی شاری بەغدا و ھاتووە: "لیژنەکە دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی دوێنێی شاری بەغدا کە لە میانییدا ژمارەیەک خۆپیشاندەر و کارمەندی ئەمنی کوژران و برینداربوون".
باس لەوەشکراوە کە ئەوەیش خراوەتەڕوو کە بەرپرسی کەمتەرخەم دەبرێنە بەردەم دادگا بەھۆی کەمتەرخەمییان و سەرپێچیکردن لە فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدراەکان، کە بەراشکاوی دووپاتی کردووەتەوە لەوەی نابێت بە ھیچ جۆرێک بە گوللەی راستەقینە تەقە لە خۆپێشاندەران بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ھەروەھا مستەفا کازمی فەرمانیداوە بە قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی رووداوەکانی دوێنێ ھەینیی شاری بەغدا ، بڕیاریشیداوە خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتیی لێکۆڵینەوەکان بکات.
ئێوارەی دوێنێ هەینی لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق شەڕە تەقە لە نێوان خۆپیشاندەرانى دژ بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و ھێزە ئەمنییەکان روویدا و بەهۆیەوە ٩٨ کارمەندی ئەمنی و ٢٧ خۆپیشاندەر براینداربوون.