Haydar Karaalp,Rewa Mahmood Hasan
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
بەغدا - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی بە سەرۆکایەتی شاندێک لە سەر ئاستێکی باڵا، سەردانی سعوودیە دەکات.
عەبدولمەهدی دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوە کرد کە لەپەیوەندییەکانی عێراق و سعوودیەدا خاڵێکی وەرچەرخان هاتۆتە ئاراوە و ئاماژەی بەوەدا کە سبەی چوارشەممە، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا کە پێکهاتووە لە پیاوانی خاوەنکار و وەزیرەکانی کابینەکەی سەردانی سعوودیە دەکەن.
عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەدا کە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ریاز چەند رێککەوتنێک واژوو دەکرێن و پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەوپێش دەبرێن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە سەردانەکانی بۆ دەرەوەی وڵات کرد و ئاماژەی بەوەدا کە پێش مانگی رەمەزان سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەکات.