سياسەت, عێراق

عێراق.. عادل عەبدولمەھدی بەرەو سعوودیە بەرێکەوت

- سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو سعوودیە بەرێکەوت.

Zana Natık Kerem  | 17.04.2019 - نوێکردنەوە : 17.04.2019
عێراق.. عادل عەبدولمەھدی بەرەو سعوودیە بەرێکەوت

Baghdad

بەغدا ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو سعوودیە بەرێکەوت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەھدی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەغدا-ی پایتەختی جێھێشتووە و بەرەو سعوودیە بەرێکەوتووە.

دوێنێ سێشەممە، عادل عەبدولمەھدی رایگەیاندبوو کە عێراق لە بەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیەدا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدابوو کە ھەموو لایەک ئاگادارە لەو سەردانەی کە بۆ سعوودیە ئەنجامی دەدات.

چاوەڕان دەکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەی عادل عەبدولمەھدی بۆ سعوودیە کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، ١٣ رێککەوتنی ھاوکاری لە نێوان ھەردوو وڵاتدا واژوو بکرێت.

١١ وەزیر، ٦٨ بەرپرسی حکوومی و ٧٠ بازرگان یاوەری عادل عەبدولمەھدی دەکەن لە سەردانەکەی بۆ سعوودیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın