Zana Natık Kerem
09 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئاشكرایكرد، کە دەستبەرداری بنیاتنان و شکۆی دەوڵەت نابن و جەختیش دەکاتەوە لەوەی بەھیچ شێوەیەک و چاپۆشی لە زیادەرۆکان ناکەن.
مستەفا کازمی توێتێکی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە، تیایدا وەڵامی ئەو ھۆشدارییەی داوەتەوە کە لەبارەی ئەگەری ھێرشکردنە سەر شوێنە ئاینییەکان دراوە و نووسیوویەتی:
"دەستبەرداری بنیاتنان و شکۆی دەوڵەت نابین و دەسکەوتی زۆرمان ھەبووە، ھەڵبژاردنیش ھەنگاوێکی نیشتمانییە و پێویستی بەھەماھەنگی سیاسی و کۆمەڵایەتی ھەیە".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئەوەشی نووسیووە: "بنیاتنان بە زیادەڕۆییکردنە سەر پیرۆزییە ئایینی و نیشتمانییەکان و لێدانی دامەزراوەکان و رێگاگرتن، ناکرێت و چاوپۆشی لە زیادەڕۆکان ناکەین".
پێشتر كهسایهتییهكی نزیك له سهركردهی رەوتی سەدر، ئاشكرایكردبوو، بەعسییەکان و داعش پلانیان داناوە بۆ ئەوەی ھێرش بكهنه سهر شوێنە ئاینییەکان لە بەغدا و ژمارەیەک پارێزگای باشووری عێراق.
ساڵح محەمەد عێراقی کە کەسێکی نزیکە لە سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیبووی:
"زانیارییمان بەدەست گەیشتووە کە بەعسییەکان و داعش لەگەڵ کەسانی خراپەکار رێککەوتوون بۆ ئەوەی ھێرش بۆ سەر ژمارەیەک شوێنی ئاینیی لە نەجەف، کەربەلا و بەغدای پایتەخت ئەنجامبدەن".
ههروهها رایگهیاندبوو: "پلانەكه تەنھا ئامانج لێی هێرشکردنە سەر شوێنە ئاینییەکان نییە، بەڵکو ئامانج لێی، نانەوەی دووبەرەکیی و ئاڵۆزییه".