سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ بەرەو سوڵتاننشینی عومان بەڕێکەوت
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی بەرەو سوڵتاننشینی عومان بەڕێکەوت کە لە میانیدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەمەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی سوڵتاننشینی عومان، بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومی بەرەو سوڵتاننشینی عومان بەڕێکەوتووە.
چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ سوڵتاننشینی عومان، ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ بکات.
محەمەد شیاع سوودانی بەر لەوەی بەرەو سوڵتانشینی عومان بەڕێکەوت ڕایگەیاند، سەردانەکە بۆ سوڵتاننشینی عومان، ئامانجی لێی بەرزکردنەوەی ئاستی ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵاتە لە ھەموو بوارەکاندا.
ئاماژەی بەوەشدا کە ھەر لە میانی سەردانەکەی بۆ سوڵتاننشینی عومان، ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاجیاکاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە واژوو دەکەن.
باسی لەوەش کرد کە لەئێستادا، گرنگی بە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتان دەدەن و گوتی: "سوڵتاننشینی عومان لەسەرجەم قۆناغەکاندا، پاڵپشتی عێراقی کردووە".
ھەروەھا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە عێراق بەرەو سەقامگیری و دووبارە ئاوادەنکردنەوەی زیاتر، ھەنگاو دەنێت و گوتی: "ئێستا عێراق، بووەتە ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرھێنان".
گوتیشی: "وڵاتانی ناوچەکە دەرفەتی وەبەرھێنانیان لە عێراقدا ھەیە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن