Sarmand Hameed
25 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
سەركۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح یاسای قەرزی ناوخۆی و دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی کورتھێنانی دارایی بۆ ساڵی٢٠٢٠ی پەسەند كرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە میانی واژۆکردنی یاساكەدا جەختی لەوەی کردووەتەوە کە مەبەست لەپەسەندكردنی یاساكە بۆ دەربازبوونە لە قەیرانی دارایی كە لە ئێستادا وڵات پێداتێپەر دەبێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ھەروەھا بۆ پاڵپشتیکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و خەرجییە پێویستەكانی حكوومەتە، ھاوکات دووپاتیکردووەتەوە لە پێویستی کەمکردنەوەی خەرجییەكانی حكوومەت لەم قۆناغەی ئێستادا.
پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەركۆمار، دوای ئەوەی دێت کە ئەنجوومەنی نوێنەران یاساکەی ئاراستەی سەرۆكایەتی كۆمار کرد، پاش ئەوەی دوێنی چوارشەممە دەنگی لەسەر درا.
دوێنی چوارشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو پڕۆژە یاسای پەسندکرد کە رێگە بە حکوومەت دەدات بۆ وەرگرتنی قەرزی ناوخۆی و دەرەکی بە بڕی نزیکەی ١٨ ملیار دۆلار.