Fahrettin İbrahim
05 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ھەریەک لە بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە عێراق بەیەکەوە و دۆخی ئێستای عێراقی بۆیان خستەڕوو.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، بەرھەم ساڵح دوێنێ چوارشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکردووە لە باڵیۆزانی بەریتانیا ستیڤن ھیکی و ئەڵمانیا ئۆلە دییەل و فەڕەنسا برۆنۆ ئەوبێرت لە عێراق بەیەکەوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی دیدارەکەدا باس لە پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لە عێراقدا کراوە، ھاوکات چۆنییەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا خراوەتەڕوو، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات.
لە دیدارەکەدا هەروەها گفتوگۆکراوە لەبارەی دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان.