Zana Natık Kerem
03 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2020
بەغدا - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، فیلیپ گۆڤن و کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، بەرهەم ئەحمەد ساڵح جەختی لە پەرۆشی عێراق کردووەتەوە بۆ بەستنی پەیوەندییەکی بەهێز و پێشکەوتوو لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیهان لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان و رێزگرتنی هاوبەش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر، هاوکات ئاماژەی کردووە بە گرنگی بەشداریکردنی بەلجیکا کردووە لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازاد کراوەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەروەها، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان کراوە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، فیلیپ گۆڤن بەسەردانێک گەیشتە بەغدا.