Fahrettin İbrahim
05 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2019
بەغدا - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جێمس جێفری و باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، ماسیۆ تیولەر و شاندی یاوەری کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە میانی دیدارەکەدا، باس لە پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و جێبەجێکردنی چاکسازییەکان کراوە.
جەختیشکراوەتەوە لە گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات.
لە دیدارەکەدا ھەروەھا دوا پێشھاتە سیاسییەکانی سووریا و ناوچەکە و پێویستی بەرجەستەکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە جیھاندا، گفتوگۆی لە بارەیەوە کراوە.