Sarmand Hameed
27 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2023
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی وڵاتیان کرد.
لەو راگەیەندراوە هاوبەشەی کە لە هەریەک لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه بهوهكراوه، عەبدوللەتیف رەشید و محەمەد شیاع سوودانی لە بەغدا کۆبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا پرسە سیاسییە گشتییەکان و ئەو بابەتانەی پەیوەستن بەژیانی هاووڵاتییانەوە لەهەموو لایەنێکەوە تاوتوێکراون.
هەروەها عەبدوللەتیف رەشید و محەمەد شیاع سوودانی جەختیان لە پێویستی پشتگیریکردنی حکوومەت و کارنامەکەی کردەووەتەوە کە کار دەکات لەپێناو دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان کە بەهۆیانەوە رەوشی رۆژانەی هاووڵاتییان باشتر ببێت.