هونەر و كلتوور, ژيان, عێراق

لە ھەورامان بە بەشداری زیاتر لە ٢٧٠ دەفژەن فێستیڤاڵی جەژنی گەورە بەرێوەچوو

بەبەشداریی سەدان کەس، دووەمین فێستیڤاڵی جەژنی گەورە لە میراتی جیهانیی هەورامان لە شارۆچکەی باینگان سەربە قەزای پاوە باکووری پارێزگای کرماشان رۆژئاوای ئێران، بەڕێوەچوو.

Fariq Faraj Mahmood  | 28.04.2023 - نوێکردنەوە : 03.05.2023
لە ھەورامان بە بەشداری زیاتر لە ٢٧٠ دەفژەن فێستیڤاڵی جەژنی گەورە بەرێوەچوو

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

بەبەشداریی زیاتر لە ٢٧٠ دەفژەن، دووەمین فێستیڤاڵی جەژنی گەورە لە میراتی جیهانیی هەورامان لە شارۆچکەی باینگان سەربە قەزای پاوە باکووری پارێزگای کرماشان رۆژئاوای ئێران، بەڕێوەچوو.

سەرەتای فێستیڤاڵەکە کە ژمارەیەک بڕگەی لەخۆگرتبوو، لە دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پێرۆز، ژمارەیەک گوتار و پارچە شیعر و پەخشان پێشکەش کرا.

هەر لە میانی فێستیڤاڵەکەدا بازاڕی کاڵا خۆماڵییەکان کرایەوە کە تیایدا جلوبەرگی کوردی و خۆراکە خۆماڵییەکان نمایش کران.

گۆرانی و سیاچەمانە و لاواندنەوە بەشێک بوون لە چالاکییەکانی فێستیڤاڵە.

زیاتر لە ٢٧٠ دەفژەن کە زۆربەیان دانیشتووی شارۆچکەی باینگان بوون، لەسەر پاساری خانووە فۆلکلۆرییەکان لەگەڵ گوتنی سرووتی ئایینی دەفژەنیان دەکرد کە ژن و پیاو کوڕ و کچ و بەشێکیشیان منداڵ بوون و لە زۆرێک لە شارەکانی ئێرانەوە بەشداریی فێستیڤاڵەکە بوون.

هاوکات ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە سەرتاسەری ئێرانەوە بۆ بینینی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە هاتبوونە شارۆچکەکە و منداڵان بەڕیز وەساتابوون و بە زمانی فارسی و هەردوو شێوەزاری سۆرانی و هەرامی بە خێرهاتنی میوانەکانیان دەکرد.

سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە و لایەنە پەیوەندارەکان ئامادەکاریی پێویستیان لە رووی ئەمنیی، تەندروستیی وهاتوچۆی ئۆتۆمبێلەوە گرتبووەبەر.

باینگان شارۆچکەیەکی شاخاوی سەربە قەزای پاوە سەربە پارێزگای کرماشانە کە بەدووی ١٢٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای شاری کرماشان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın