Sarmand Hameed
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
بەغدا - AA
فەرماندەیەکی سەربازیی لە سوپای عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییدا لە بیابانی پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای وڵات، شەش تیرۆریستی داعش کوژران.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لە سوپای عێراق، لیوا روکن ناسڕ غەنام لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەکانی بیابان لە پارێزگای ئەنبار ئۆتۆمبێلێکێ چەکدارانی داعشیان تێکشکاندووە و شوێنێکی کۆبوونەوەی چەکدارانیان خاپوور کردووە و شەش تیرۆریستی رێکخراوەکەیان کوشتووە.

مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، ھێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕی سەخت دژبە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو رووبەرەیان راگەیاند کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق ھەژماردەکرا کە داعش لە ھاوینی ٢٠١٤ کۆنترۆڵی کردبوو.
وێڕای ئەوەی سهرۆكوهزیرانی پێشووتری عێراق، حهیدهر عهبادی له نۆی كانوونی یهكهمی ٢٠١٧دا، سهركهوتنی بهسهر ئهو رێكخراوهدا راگهیاند و ھێزەکانی عێراق داعشیان لە ناوچەکاندا شکست پێهێناوە و شارەکانيان ئازادکردووە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تاکو ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بهتایبهت لە گوندەواری پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین و ئەنبار.