Zana Natık Kerem
13 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
سوپای عێراق، كوژرانی دوو تیرۆریستی لە سنووری باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك باكووری عێراق، راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، ئامانجێكی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی دۆڵی چا باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك بۆردومانكردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، دوو تیرۆریست كوژراون و یەك حەشارگەیش خاپوور كراوە.