Zana Natık Kerem
06 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2022
ھەولێر ــ AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی سوپای عێراق لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە، دوو تیرۆریست دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستیان لە ناوچەی ئەلبوتفاح سەربە قەزای بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین، دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.