سوودانی: "قوربانیدانی عێراقییەکان لە شەڕی دژبە تیرۆریستانی داعش لەبیر نەکەین"
- سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند کە عێراقییەکان لە شەڕی دژبە باندە تیرۆریستییەکانی داعش، ھەڵوێستێکی قارەمانانەیان نیشاندا.
Iraq
عێراق ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند کە قوربانیدانی عێراقییەکان لە شەڕی دژبە تیرۆریستانی داعش، لەبیر نەکەن.
محەمەد شیاع سوودانی لە ھەشتەمین ساڵیادی ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە عێراقییەکان لە شەڕی دژبە باندە تیرۆریستییەکانی داعش، ھەڵوێستێکی قارەمانانەیان نیشاندا.
ڕاشیگەیاندووە كە گەلانی عێراق بە ھەموو پێکھاتەکانەوە لە ژێر فەتوای مەرجەعی باڵای ئایینی، لە پێناو ڕزگارکردنی خاکەکەیان ڕاپەڕینان ئەنجامدا و نووسییویەتی: "قوربانیدانی عێراقییەکان لە شەڕی دژبە تیرۆریستانی داعش لەبیر نەکەین".
