Fakhradin Ibrahim Mohammad
12 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى له راگهيهنراوێكدا به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى سه‌ر هاوپه‌يماني نێوده‌وڵه‌تى له به‌غدا كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمدا هاتووه "به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه ده‌كه‌ين كه شه‌وى رابردوو هێزه‌كانى هاوپه‌يمانی نێوده‌وڵه‌تى له سه‌ربازگه‌ى ئهلتاجى له به‌غدا كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى گيانيان له‌ده‌ست دا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌شيان بريندار بوون".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی هاوسۆزى و هاوخه‌می بۆ خانه‌واده‌ى قوربانيیان، راده‌گه‌ینێت "ئه‌م هێرشه پێشهاتێكى ترسناكه و زيان به بهرژوهندييهكانى عێراق ده‌گه‌يه‌نێت و دۆخى وڵات ده‌خاته مهترسييهوه، به‌تايبه‌تى كه هێشتا تيرۆر مهترسييهكى راستهقينهيه و داعش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددييه له‌سه‌ر ئه‌من و ئاسايشى عێراق و ناوچه‌كه و بۆ لهناوبردنيان پێويستى به هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تييه".
له كۆتایی راگهیهندراوهكدا سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان داوا له لايه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كات هێرشكاران بدۆزنه‌وه و رووبه‌ڕووى ياسايان بكه‌نه‌وه، رێگه‌ش له دووباره‌بوونه‌ى ئه‌م هێرش و دوژمنكاريانه بگرن كه ده‌بنه هۆى نانه‌وه‌ى پشێويى زياتر و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.