Fakhradin Ibrahim Mohammad
12 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر سهربازگەی تاجی سه‌ركۆنه ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە "بەتوندی ئەو هێرشە شەرمەزار دەکەین کە شەوی رابردوو کرایە سەر سەربازگەی (التاجی) عێراقی و بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک راهێنەر و راوێژکاری هێزی هاوپەیمانان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان، هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواستووە رایگەیاندووە:
"لە کاتێکدا کە هێشتا هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکەدا بەردەوامە، ئەم جۆرە کردارانە زەمینە بۆ بەهێزبوونەوەی گرووپە توندرۆکان دەرەخسێنن. لەناو عێراق کێشە تەندروستی و ئابووری و ئەمنییەکان فشاری زۆری بۆسەر هاووڵاتییان دروستکردووە، بۆیە ئالۆزترکردنی دۆخەکە بە زیانی عێراق و سەرجەم گەلانی ناوچەکە دەکەوێتەوە".
له كۆتاییدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كات کە بە هەماهەنگی هەموو لایەنە نیشتمانی و دڵسۆزەکانی ناوچەکە و هاوپەیمانان، رێگە لەهەر هەوڵێکی تێکدەرانە بگیرێت و تواناکان بۆ سەقامگیری و ئاشتی و باشترکردنی گوزەرانی هاووڵاتییان تەرخان بکرێن.